|
[12:29 , 25
Jun 2005]
تاڵه‌بانی: له ژیانمدا بیرم له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی یان جیا
كردنه‌وه‌ی كوردستان له عێراق نه‌كردۆته‌وه
PNA
- سه‌رۆك
كۆماری عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند كه ئه‌و به درێژایی 58 ساڵی
خه‌باتیدا وه‌ك كوردێك قه‌ت رۆژێك له رۆژان بیری له دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی نه‌كردۆته‌وه و ئه‌و ته‌نها درووشمێك
كه خه‌باتی بۆ كردووه، دیموكراسی بۆ عێراق و ئێستاش فیدرالی خه‌ونی
كورد دێنێته دی.
رۆژنامه‌ی ئاكشامی توركی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ ئه‌نجام داوه.سه‌ره‌تا رۆژنامه‌كه
سه‌باره‌ت به باردۆخی ئێستای عێراق پرسیاری له سه‌رۆك كۆماری عێراق
كردووه و به‌ڕێزیان له وه‌ڵامدا گه‌شبینیی خۆی به‌رامبه‌ر به
ئایینده‌ی عێراق و پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی نیشانداوه.
تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه فیدرالی ته‌نها داواكاریی كورد
نییه له‌مڕۆی عێراقدا و بگره ئێستا شیعه‌كان له باشوریش داوای
فیدرالییه‌ت ده‌كه‌ن, تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و
فیدرالییه‌ته‌ش ده‌ڵێ كه‌وا فیدرالییه‌ت له عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای
نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی نابێت و بگره ده‌بێ فیدرالییه‌ت له‌سه‌ر
بنه‌مای جوگرافی بێت، بۆئه‌وه‌ش ره‌نگبێ هه‌ندێ كه‌س دژی بوه‌ستن،
به‌ڵام له هه‌موو حاڵتێكدا ده‌بێ بڕیاره‌كان به ته‌وافق ده‌رچن و
نابێ كه‌س بڕیاری خۆی له‌روانگای زۆرینه‌بوونه‌وه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا
بسه‌پێنێ.
تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به خه‌ونی دامه‌زراندنی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
ده‌ڵێ:" له‌و 58 ساڵه‌ی ته‌مه‌نمدا كه خه‌باتم كردووه، سه‌ره‌تا بۆ
عێراقێكی دیموكرات و ئازاد و دواتر بۆ مافه‌كانی كورد خه‌باتم كردووه.
واتا كاتێك من بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووسی كورد هه‌وڵم داوه،
قه‌ت رۆژێك له‌رۆژان بیرم له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یان
جیا كردنه‌وه‌ی كوردستان له عێراق نه‌كردۆته‌وه و هه‌میشه به‌رگریم
له عێراق كردووه. خه‌ونی كورد له پیاده‌كردنی فیدرالییه‌ت دێته دی،
مه‌به‌ستی منیش له خه‌ونه‌كانی كورد، ئه‌و خه‌ونانه‌نین كه چه‌ند
شاعیرێك یان نه‌ته‌وه‌په‌رستێك به عاتیفیانه بۆی چوونه، ئه‌و
خه‌ونانه هه‌قیقی نین و له واقیعدا پیاده كردنیان زه‌حمه‌ته.
ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدا نابێ.
رۆژنامه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
ته‌واوی دنیای عاره‌بی دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یه‌هودیی ئیسرائیل
بوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه دامه‌زرا و ماویشه، بۆ كورد ناتوانن وا
بكه‌ن؟
تاڵه‌بانی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:" لایه‌كی ئیسرائیل ئاوه و لۆبیی
كاریگه‌ری یه‌هودی له‌سه‌رانسه‌ری دنیا پشتیوانیی لێ ده‌كات و
له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا پشتگیریی لێ ده‌كات.ئه‌وان 60
ساڵه هێشتا له‌شه‌ڕدان، ئێمه‌ی كورد تاقه‌تی شه‌ڕمان نه‌ماوه و
ده‌مانه‌وێ به ئاشتی بژییه‌ین."
تاڵه‌بانی له‌درێژه‌ی ریپۆرتاژه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ
كاتێك نه‌ئه‌مریكا و نه‌ئه‌وروپا به‌كوردیان نه‌گوتووه ده‌وڵه‌تی
كوردی دامه‌زرێنن و بگره هه‌میشه داوایان لێكردوون یه‌كپارچه‌یی خاكی
عێراق بپارێزن.
تاڵه‌بانی له‌درێژه‌دا له دیاریكردنی ستاتۆی پشتگیریی ده‌ره‌كی له
هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق ده‌ڵێ كه‌وا شیعه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت، سوننه‌كان پشتگیریی هه‌ندێ وڵاتیان
هه‌یه، ئێمه‌ی كوردیش پشتمان به توركیا قایمه و توركیامان هه‌یه.
|